بە ئامادەبوونی بەرێوەبەر و نوێنەری سەرجەم فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە فەیسبووکی خۆی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونوەکە بڵاوی کردەوە، لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، سهبارهت به چارهسهركردنی كهمی ئاوی خواردنهوهی ماڵان له بهشێك له گهڕهكهكانی شارى ههولێر، بەدوا داچوونمان بۆ کارەکانى ژوورى عەمەلیاتى پارێزگاى هەولێر کرد کە تەواوى دەسەڵاتەکانى پێدراوە بۆ چارەسەریى کەمئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانى، هەروەها جەختمان لهسهر خێراکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەری و نۆژەنکردنەوەى بیرەکان و دابینکردنى کارەباى بەردەوام لە ڕێگەى مولیدەى ئەهلى و کارەبای نیشتیمانى بۆ بیرى گەڕەکان کردەوە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش داوە، بۆ ئهو مهبهستهش بڕیارماندا جگە لە ژوورى ئۆپەراسیۆن، هەردوو جێگرانى پارێزگار بە هەموو دەسەڵاتێکەوە سەرپەرشتى ئاوى ناوشار و دەوروبەر و ئەو لیژنانە بکەن کە له فهرمانگه و بهڕێوهبهرایهتییه پهیوهندیدارهكان پێکهێنراون بۆ چارهسهركردنی نهبوونی ئاو لەبەشێک لە گەڕەکەکانى شارى هەولێر و گرفت و کەم و کوڕییەکان، هەروەها سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێرمان ڕاسپارد، لەرێگەى سەرجەم بەرێوەبەرایەتى شارەوانیەکانى سنوورى سەرۆکایەتیەکەى ژمارە تەلەفۆنى تایبەت بڵاوبکاتەوە تاوەکو لە زووترین کات هەر گەڕەک و شوێن و جێگایەک ئەگەر گرفتى کەمى ئاوی هەبوو بۆیان چارەسەربکرێت.
روونیشی کردەوە، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، ئاماژەمان بەوەدا لەلایەن سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە ڕاسپێردراوین بۆ ئەوەى ئەوەى لە تواناماندابێت و بە زیادیشەوە لەخزمەتى هاووڵاتیانى خۆمان دابین، بۆیە بە هیچ شێوەیەک لە جێبەجیکردنى ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکان کەمتەرخەمى لەهیچ بەڕێوەبەر و کەس و لایەک قوبوڵناکەین، بەتایبەتى لە پرسى دابینکردنى ئاوى پاک بۆ ماڵان، هەرکەس کەمتەرخەمبێت ئەوا بەدڵنیاییەوە ئیجرائاتى لەگەڵ دەکرێت.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بە ئەوەش داوە، تیشکمان خستە سەر هاریکارى و هەماهەنگى هاووڵاتییان، بۆ ئەمەبەستەش پێویستە دەست بە هەڵمەتى هۆشیارکردنەوە بکرێت و هاوڵاتییانیش زیاتر هاوكار و ههماههنگبن له بهفیڕۆنهدانی ئاو و ئهنجامنهدانی سهرپێچی لهسهر تۆرهكانی ئاوی خواردنهوه، لایهنه پهیوهندیدارهكانمان ڕاسپاردووە بەردەوام بن لەسەر هەڵمەتى بڕینی سهرپێچی و زێدهڕۆییهكانی سهرتۆڕی ئاو و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەى ئاو بەفیڕۆ دەدەن و سهرپێچی و زێدهڕۆییان کردووەتە سەر تۆڕەکانى ئاوى پاکى ماڵان.
ڕاشیگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە کە لەهەر گەڕەکێکی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کێشەی ئاویان هەبوو دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بکەن بۆئەوەی کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت:-
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک
0751 458 4882 – حەسەن
07504632319 – ڕێکان
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو
بریفکان – 07501452425
جەلال – 07514243494
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ
ھەمزە عەلی ھەمزە – 0750 478 0352
كامەران ئەحمەد – 07503468004
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار
ئەحمەد جومعە – 07517741544
ئامانج نەوزاد – 07504626276
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج
تاریق عزیز – 07504520132
عەبدولستار زرار – 07504885331
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش
ھاوکار – 07504241150
کارزان – 07504751313
شارەوانی هەولێر جەختیشی کردەوە کە تیمەکانمان بەردەوام لە هەوڵی خزمەتکردنی خەڵکی شاری هەولێری خۆشەویست دەبێت.