سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ هەینی 03ـی 06ـی 2022 لە ساڵیادی شەهیدبوونی باوکی سەدر و دوو کوڕەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی “شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو کوڕەکەی بیست و سێ ساڵ لەمەوبەر ناونیشانێک بوو بۆ تەحەدایەکردنی نادادپەروەری.”
ئاماژەی بەوەش داوە کە “سەرەتای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ستەمکاری بوو.”
سەرۆک بارزانی هەروەها نووسیویەتی “سڵاو لە ڕۆحی پاکیان لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا.”