وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکراى کرد: “رێکخراوی ZOAی هۆڵەندی لە هەولێر، بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان، سەردانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاویان کرد”.
تیاشیدا هاتووە كە: “رۆبێرت بۆنشخانسکر، نوێنەری رێکخراوی ZOAی هۆڵەندی، بەڵێنى دا لە کۆی 50 پڕۆژە، کە لە عێراقدا جێبەجێ دەکرێن، 15 پڕۆژەیان لە هەرێمى کوردستان دەبن”.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکە: “پڕۆژەکان پڕۆژەى بچووک و گەورەن كه جێبەجێ دەکرێن، خۆیان لە بواری هاندانی جوتیاران بۆ چۆنیەتیی چاندن بە شێوازی سەردەمیانە و بەڕێوەبەری لە شێوازی کشتوکاڵکردن و ئاودێری و چۆنیەتیی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان دوای پێگەیشتن دەبیننەوه.