پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هەرێم پێشوازی لە وەزیری پەروەردەی عێڕاق کرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 عه‌لی حه‌مید دلێمی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ راشیگه‌یاند، بەئامادەبوونی بریکاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، راوێژکاران، هەردوو بەرێوەبەری گشتیی پرۆگرام، چاپەمەنییەکان و پلاندانان لە  وەزارەتی په‌روه‌رده‌  پێشوازی له‌ وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و شاندی یاوەری کرا.