کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی شارەکە گواسترانەوە.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند: کاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو چوارشەممە 1ـی 6ـی 2022 ئاگر لە نەخۆشخانەی (ڕۆیال)ـی تایبەت لە شاری سلێمانی کەوتەوە.
لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: ڕووداوەکە بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدە لە سەربانی نەخۆشخانەکە ڕوویدا.
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش ئاشکرای کرد کە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی شارەکە گواسترانەوە.