وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی منداڵان ڕایگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان كه‌موكورتییه‌كی زۆر له خزمه‌تكردنی منداڵ و پاراستنی مافه‌كانی هه‌یه.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان 1ـی 6 پیرۆزبایی ئاراستەی منداڵان کرد و ڕایگەیاند: جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی منداڵانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئومێد ده‌كه‌ین كوردستانی خۆشه‌ویست لانه‌یه‌كی ئارام بێت بۆ منداڵان‌و باوه‌شی خێزانه‌كان و دامه‌زراوه‌كان گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی په‌روه‌رده و فێربوونێكی ڕاست و دروست و پێشكه‌وتووی دوور له توندوتیژی بێت.
ڕاشیگەیاند: لە ھەندێ بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکانمان بە پێشکەشکردنی چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە ( کەمپەکان، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، ژمارەیەک لە سەنتەرەکانمان لە قەزاو ناحییەکان و ژمارەیەک لە دایەنگە حکوومی و ناحکوومیەکان) ڕۆژەیان منداڵان بەرز ڕاگرت.
ئەوەشی خستەڕوو کە و هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین كه له بواری خزمه‌تكردنی منداڵاندا بەشدارین و مافەکانیان بۆ دەستەبەر دەکەین به ڕێگه‌ی جیاجیا، به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی پڕۆژەیاسای پاراستنی منداڵ و خێزان و هێڵی گەرمی منداڵان( 116 ) ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵ و خێزان، پڕۆژەی جێگرەوەی خێزان و داکۆکی تەواو لە مافەکانیان دەکەین.
ئاماژەی بەوەش دا کە وەک وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی له ڕوانگه‌ی هه‌ستیاری پرسی منداڵ و ئاینده‌ی كه ئاینده‌ی میللەتەکەمانە وابه‌سته‌ی په‌روه‌رده و ژیانی ئێستا‌ی منداڵانه، پێمان وایه كه‌موكورتییه‌كی زۆر هه‌یه له خزمه‌تكردنی منداڵ و پاراستنی مافه‌كانیدا له كوردستان و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان و ڕێكخراوه‌كان و خێزانه‌كان پێویسته كاری زیاتر بكه‌ین به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی منداڵ و پاراستنی مافه‌كانی و ڕه‌خساندنی دۆخێكی شایسته‌ی دوور له توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بۆ ژیانیان تاوەکو له هه‌موو بواره‌كاندا به قۆناخێكی گه‌شه‌ی ته‌ندروستدا بڕۆن.