پۆلیسی ههولێر بڵاویكردهوه، بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە هەڵمەتێکدا لە ناوچەی پیشەسازی باکوور و ناو شارۆچکەی عەنکاوە و بەردەم چێشتخانەکان و ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان، لە ماوەی یەک ڕۆژدا (21) سواڵکەریان دەستگیر كرد، کە پێکهاتبوون لە (9) پیاو و (8) ئافرەت و (4) منداڵ، كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.
پۆلیسی ههولێر راشیدهگهێنێت: سەرجەم سواڵکەرەكان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.