ئەمڕۆ ڕۆژى جیهانیی منداڵانە 

ئەمڕۆ یەکى حوزەیران، ڕۆژى جیهانیى منداڵانە و لە زۆربەى وڵاتانى جیهان چالاکى و کۆنفرانسى تایبەت بە مافەکانى منداڵان بەڕێوە دەچێت.

له‌ ساڵی‌ 1954دا ڕێکخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان داوای‌ له ‌سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی‌ جیهان کرد، ڕۆژێک ده‌ستنیشان بکه‌ن بۆ ڕۆژی‌ جیهانیی منداڵان، بەشی زۆری وڵاتانی‌ جیهان‌ (یەکى حوزەیران)یان ده‌ستنیشان کرد بۆ ئه‌و یاده‌ و لەو کاتەوە ساڵانە چەندان چالاکى و فێستیڤاڵ بەو بۆنەوەیەوە بەڕێوە دەچن کە گوزارشت لە ماف و پێداویستییه‌ سروشتییه‌کانی‌ منداڵان و ڕزگاربوونیان له‌ چنگ هه‌ژاری‌ دەکەن و جەخت‌ له‌ کارنەکردنی منداڵان دەکەنەوە.

لە هەرێمى کوردستانیش بە هەمان بۆنەوە یادى ڕۆژى جیهانیى منداڵان دەکرێتەوە و جەخت لە ناوەڕۆکى ڕێککەوتننامە جیهانییەکان و جاڕنامەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنى مافەکانى منداڵان دەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر