پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وەزیری دارایی: لە کەمترین ماوەدا مووچەخۆران بە کارت مووچە وەردەگرن

وەزیری دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەی کارت مووچە وەردەگرن.

ئاوات جەناب نوور، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە دوایین هەوڵماندا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن”.

ئەو گوتانەی وەزیری دارایی لەمیانی دیدارێکدا هات لەگەڵ دو تاينتواتچ، بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (سێث پاچ) سەرۆکی یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، کە ئەمڕۆ لە یوانی وەزارەت پێشوازی لێکردووە.