وەك خەباتی بەردەوامی ڕەوەندی كوردی له دەرەوەی وڵات، كه به سەركردایەتی پارتی پێشڕەوایەتی دەكرێ، هاوكات وەك ڕاسته هێلی تەواوكردنی پرۆژەی نەتەوەیی كورد و بــۆ پاڵپشــتیكردن لــە دۆزی ڕەوای نەتەوەیــی كــە ئێســتا دەرفەتــی لەبــار بــۆ دروســتكردنی ئــەو لۆبیــە لەگــەڵ الوانی دەرەوەدا هەیــە.
ئەنــوەر مەســیفی، بەرپرســی لقــی شەشــی ئەورووپــای پارتــی دیموكراتــی كوردســتان لــە میانــەی كۆبوونەوەیەكیــدا لەگــەڵ لیژنــەی ناوچــەی هۆڵەنــدای پارتــی، تیشــكی خســتە ســەر چۆنیەتــی پەرەپێــدان و چاككردنی لۆبیـی كـوردی لـە وڵاتانی ئەورووپــا، كــە لــە كۆبوونەوەكــەدا لــەڕێگــەی داتاشــۆوە لە لایەن ئاورنــگ شــاوێس و ئەنتۆنــی هۆلســاگ پالنــی چۆنیەتــی پەرەپێــدان و ڕاهێنــان بــە الوان و نــەوەی تــازەی كۆچبەرانــی كــورد لــە ئەورووپــا خرایــەڕوو، لــەهەمــان كاتــدا لــە ڕێگــەی ئۆنلاینەوه چەند کەسایەیتەکی هۆڵەند و پسـپۆڕ لـە بوارەكانـدا بەشـداری كۆبوونەوەكەیان كــرد و ســەرنج و پێشــنیاری خۆیــان خسـتەڕوو كـە ئامانـج لـەو پرۆژەیـەدا بەگەڕخسـتنی هێـز و تواناكانـی الوانـە بەشــێوەیەكی تۆكمەتــر و بــۆ ئــەوەی لــەیــەك ڕێكخــراودا كۆبكرێنــەوە و ڕاهێنانیـش لەسـەر ئـەو بـوارەدا بكـەنبــە مەبەســتی پەرەوپێشــردنی دۆزی كـورد لـەڕێگـەی لۆبییـەوە لـە نێوەنـدە سیاســی و یاســایی و پەرلەمانییەكانــی ئەورووپــادا.
لەمبارەیــەوە ئەنــوەر مەســیفی بەرپرســی لقــی شەشــی ئەورووپــای پارتــی، لەبــارەی پرۆژەكــەوە بــۆ ڕۆژنامــەی هەولێر گوتــی: پرۆژەكــەی ئاورنــگ شــاوێس و تیمەكــەی دەكەینــە بنەمایەكــی نــوێ بــۆ ئــەوەی لــەوڵاتانی ئەورووپــا گەشــە بــەو پرۆژەیــە بدەیــن. هــاوكات جەختیشــیكــردەوە ئــەو پرۆژەیــە كاریگــەری لەســەر گەشــەپێدانی لۆبیــی كــوردی و چالاك كردنی لایەنگرانی كــورد بــۆبــە ئاگاهێنانــەوەی ناوەنــدە سیاســی و كولتــووری و یاســایییەكانی ئــەو وڵاتانه دەبێــت لــە ئاســت ئــەو غــەدرە زۆرە بن كه دەرهەق بە گەلی كورد ئەنجام دراوه، واته كاتی ئەوه هاتووه كه كۆمەلگەی نێودەوڵەتی درك به خەبات و ئێشوئازاری گەلی ستەم دیدەی كورد بكات.