پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30 مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت 

لەسەر داهاتی شارەوانی و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان، پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30 مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت كە بە ڕێژەی 95٪ كارەكانی تەواو كراون، وێڕای بەرزكردنەوەی ئاستی پرۆژەكانی سنووری شارەوانییەكە، هاوكات كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر ئاسانكاری هاتوچۆ لە شەقامەكە دەبێت.
گوژمەی پرۆژەكە زیاتر لە 132 ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك دەست بە جێبەجێكردنی كراوە، ئێستاش بە ڕێژەی 95٪ كارەكانی تەواوكراوە، كەوتووەتە گەڕەكی ڕزگاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و لەلایەن ئەندازیاران سكڤان عەبدوڵڵا و چرا جاسم سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.

ھەواڵی زیاتر