یۆناس لۆڤێن، باڵیۆزی سوید لە عێراق و بۆتان ساڵح، بەرپرسی کارگێڕی کونسڵخانەی سوید و کۆمیسیاری بازرگانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سهردانی دهستهی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستانیان كرد و له كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، دۆخی وەبەرهێنان و فراوانکردنی پەیوەندیییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان سوید تاوتوێ كرا.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوە کرد، هەرێمی کوردستان پێویستی بە وەبەرهێنانی بیانی هەیە، بۆ ئەمەش حکومەت ئامادەیە تەواوی ئاسانکاریی بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و سویدی بکات و دەیانەوێت وەبەرهێنانی سویدییەکان لە کوردستان ببینن.
له بهرامبهریشدا باڵیۆزی سوید گوتی: پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و بەهۆی ئەو بارودۆخە ساقامگیرهی له ئارادایه، دهیانهوێت پەیوەندییەکانیان لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان پتەوتر بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرد، هەلەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکان بخەنە بەردەستیان، چونکە لە سێکتەری پیشەسازی، گواستنەوە، تەندروستی، خوێندن و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی ئەزموونێکی زۆر باشیان هەیە و دەیانەوێ کار بکەن.
بە ئامانجی هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان و سوید، بڕیارە چەند وەبەرهێنەرێکی سویدی بێنە کوردستان و شاندێکی وەبەرهێنانیش له ههرێمی كوردستانهوه سەردانی ستۆکهۆڵم بکەن.