كوردێك لە پاڵەوانیەتییەكی نێودەوڵەتیدا پلەی یەكەم بە دەست دەهێنێت

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

نزار ناسیح گەنجێكی كوردە لە وڵاتی لوبنان لە پاڵەوانێتی یاری دامە لەنێوان بەشداربووانی كوێت، سووریا، ئێران، لوبنان و توركیا پلەی یەكەمی بەدەست ھێنا.

لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ “هەولێر”ـدا، نزار ناسیح، باس لە سەرەتاكانی فێربوونی یاری دامە دەكات و دەڵێت: لە منداڵیدا ئاشنایەتیم لەگەڵ یارییەکە پەیدا كردووە، خانەوادەكەم یارمەتیدەرێكی بەهێز بوون بۆ من و بەردەوام پاڵپشتییان كردووم، هەربۆیە ئەواون هۆكارێكی بەهێزبوون تا من بەردەوام بم لەسەر ئەو یارییە. پاشانیش لە چایخانەكان زیاتر چوومە ناو یارییەوە.
سەبارەت بە مێژووی یاریی دامە، نزار پێی وایە ئەو یارییە تەواو كوردییە، چونكە جووڵەی كارەكتەرەكان لەناو ئەو یارییە مۆركێكی كوردیی پێوە دیارە و وەكو دەبینین لە یاری دامەدا پاشا نییە، كەچی لە شەترەنجدا پاشا هەیە.
ئەم یاریزانە بە ناوی كوردستانەوە بەشداری ھەموو پاڵەوانێتییەكان دەكات و هەوڵیش دەدات لە گشت یارییەکی نێودەوڵەتیدا جلوبەرگی كوردی بپۆشێت، هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە ئەو لە پاڵ بەشداریكردنی لە یارییەكان و دەیەوێ ناوی كورد بە جیهاندا بناسێنێت.
ناوبراو خاوەنی چەندین پاڵەوانەتییە لە یاریی دامە، له ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاوكات چەندین جار پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە، لە دوایین پاڵەوانەییتی بەناوی كوردستان بەشداری یاریی دامەی كرد.

ھەواڵی زیاتر