بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی کۆنفرانسی “ئاشتی لە رێگەی میانڕەویی”ـەوە بەڕێوەدەچێت، کۆنفرانسەکە لەلایەن رێکخراوی سپارک و بەهاوبەشی لەگەڵ کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر رێکدەخرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 30-05-2022 کۆنفرانسەکە بە ئامانجی بەرقەرارکردنی ئاشتی و رووبەڕووبوونەوەی هزری تووندڕەوی و پەڕگیرییە لەنێو کۆمەڵگەدا بەڕێوەدەچێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا گوتارێک پێشکێشدەکات و دواتر لە سێ پانێڵی جیاوازدا بابەتەکانی تووندئاژۆیی و چۆنێتیی چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی، هەروەها چیرۆکی مامۆستایەک و بازرگانێک باسدەکرێن.