پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕ گوڵەباغ 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕی گەلەکەمان کاک ڕەفیق عارف ئەمین ناسراو بە (گوڵەباغ)ـمان پێ گەییشت.

هەڤاڵ گوڵەباغ پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خاوەنی میدالیای بارزانیی نەمر و وەفاداری ڕێبازی کوردایەتی و کەسایەتییەکی تێکۆشەری ناوچەی کۆیە و کوردستان بوو، ژیانی خۆی لەپێناو ئازادی و سەرفیرازیی گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە. سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی گوڵەباغ و هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داوکارم گیانی خوالێخۆشبوو گوڵەباغ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

۲۹ـی ئایاری ۲٠۲۲

ھەواڵی زیاتر