كەمال محەمەد ساڵح ،وەزیری كارەبا رایگەیاند: خواست لەسەر كارەبا لە وەرزی زستان 6500 مێگاواتە و لە وەزری هاوین 4500 مێگاواتە.
هەروەها دەڵێت: خواست لەسەر كارەبا لە هەردوو وەرزی بەهار و پاییز 3000 تا 3500 مێگاواتە.
وەزیری كارەبا دەشڵێت: ژێرخانی كارەبای هەرێمی كوردستان 6,902 مێگاواتە.
كەمال محەمەد ساڵح ،وەزیری كارەبا ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە هەردوو وێستگەی هایدرۆپاوەری دووكان و دەربەندیخان توانایی بەرهەمهێنانی 649 مێگاوات كارەبا بەرهەم بێنن، بەڵام بەهۆی كەمبوونی ئاو 57 مێگاوات بەرهەم دێنن.
وەزیری كارەبا روونیشیكردۆتەوە كە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری پێویستی بە دابینكردنی پێداویستییەكانی هەیە.