پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێم خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و پیشه‌یی و بنه‌ڕه‌تیی بڵاوکردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئه‌زموونه‌كان و هه‌ڵسه‌نداندن له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی، پێشه‌یی، خوێندنی ئیسلامی، هه‌روه‌ها خولی دووه‌می نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022ی بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رج و رێنماییه‌كانی بۆ رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌، تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌ هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی له‌ 27ی 6 ده‌ستپێده‌كات و تا 25 مانگی 7 به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌كاتێكدا تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی له‌ 27ی 6 ده‌ستپێده‌كات و تا 28ی 7 به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌رچی پۆله‌ ناكۆتاكانیشه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م له‌ رۆژی‌ 11 مانگی 6 ئه‌جام ده‌درێت و دوا تاقیكردنه‌وه‌شیان له‌ رێكه‌وتی 20ی هه‌مان مانگ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها له‌ رێنماییه‌كاندا هاتووه‌، هه‌ر رۆژێكی تاقیكردنه‌وه‌ به‌ر پشوو بكه‌وێت، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ دواناخرێت و له‌و رۆژه‌شدا تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می قۆناغی ئاماده‌یی و خوێندنی پیشه‌یی و ئیسلامی و خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ره‌تین: