نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی له بانگه‌وازی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ دیالۆگی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌م
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند كه پێشوازی له بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند “سوپاسی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌م بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق (یۆنامی)”.
ڕاشیگه‌یاند “هه‌روه‌ها پێشوازی له بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌م بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق”.
ئه‌م تویته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی بڕیاری دا ئه‌ركی شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق (یۆنامی) بۆ ساڵێكی تر و تا 2023 درێژ بكاته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌روه‌ها داوای له جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد هاوكاری هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند بكات بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ و به‌یه‌كه‌وه كاركردن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.