نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا دەنگۆیەک لەبارەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان هپچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی هاووڵاتیان نه‌كردووه.
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوە “دیارە ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به زۆری هاووڵاتیانی کورد و رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا له‌و بارەیەوە”.
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانێ رایبگەیەنێ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە رێکكەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و، هاوکات به روونی ده‌یڵێین لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنهوەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیچ رێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه. هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتووی بەریتانیا له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی رێکخراو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاریی یه‌کتر ده‌که‌ن.
په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کانی شانشینی یه‌کگرتووی بەریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قووڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندیی دوولایه‌نه‌یه، ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌ی بکەن و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجووڵێنن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن، ره‌تیده‌که‌ینه‌وه و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه.