بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی رێورەسمی 27ـەمین خولی دەرچووانی ئەکادیمیای زاخۆ بەڕێوەدەچێت 

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رێورەسمی دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ بەڕێوەدەچێت.

لەم رێورەسمەدا 499 پێشمەرگە دەبنە ئەفسەر و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمەکە بەشدار دەبێت.

ئەم خولەی ئەفسەران، 27ـەمین خولی دەرچوونە، کە بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، هاوکات کەسوکاری دەرچووانی خولەکە، لە رێورەسمەکەدا ئامادەییان دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی لەو گوتارەدا کە لە رێورەسمی 27ـەمین خولی دەرچووانی ئەکادیمیای زاخۆ پێشکەشی کرد پیرۆزبایی لە دەرچووانی کۆلێژی سەربازی دوو لە زاخۆ کرد، هەروەها بەتایبەتیش پیرۆزبایی لە ئەفسەر ئیلداد ئەبرەم یەلدەخانی کرد کە تاکە قوتابی کریستیانی خولی سەربازی بووە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: “کۆلێژی سەربازی زاخۆ جێگەی بایەخی سەرۆك بارزانییە و هیوادارم ژمارەیەکی زیاتری ئافرەتان لەناو خولە سەربازییەکان ببینین.” ئاماژەی بەوەشدا “خولە سەربازییەکان هەنگاوێکن بۆ دروستکردنی هێزێکی نیشتیمانی”.

نێچیرڤان بارزانی رۆژی یەکشەممە 22ـی ئایاری 2022، بەشداریی رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ـی ئەفسەران و خولی 16ـی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3ـی قەڵاچوالان کرد.

ھەواڵی زیاتر