چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

 شەپۆلێکى نوێی خۆڵبارین پێنج پارێزگاى هەرێم و عێراق دەگرێتەوە

پسپۆرێكی بواری كه‌شناسی عێراقی ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌مشه‌و شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ده‌گاته‌ هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و كه‌ركووك و به‌غدا و چه‌ند شارێكی تریش.

سادق عه‌تییه‌ كه‌ پسپۆرێكی بواری كه‌شناسییه‌ ڕایگه‌یاند: ئێستا شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین كه‌ ئاسته‌كه‌ی له‌نێوان مامناوه‌ند و سووك ده‌بێت گه‌یشتۆته‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا.

ڕاشیگه‌یاند: به‌شێك له‌و شه‌پۆڵه‌ خۆڵبارینه‌ ئه‌مشه‌و ده‌گاته‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركووك له‌گه‌ڵ بوونی ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز، هه‌روه‌ها به‌شێكی تریش به‌ره‌و پارێزگاكانی به‌غدا و دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌چێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرایی با، شه‌پۆڵه‌ خۆڵبارینه‌كه‌ش ڕوو له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات.