مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022، لە داڤۆس، لەگەڵ سیخرێد کاخ، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ کرا. بەتایبەتی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی هۆڵەندی لە هەرێمی کوردستان.