شەقامێكی شاری هەولێر، ناوی پێشمەرگەیەكی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانی لێ دەنرێت

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

شەقامێكی سەرەكی لە شاری هەولێر بە ناوی مامۆستامەلا محەمەدئەمین گوێزڵینگەیی، ناو دەنرێت كە پێشمەرگەیەكی بەناوبانگی شۆڕشەكانی كوردە و زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی كردووە.

هیوای كوڕی مەلا محەمەدەمین گوێزلینگەیی لە لێدوانێكیدا بە “هەولێر”ـی گوت: هەست بە خۆشحاڵیەكی زۆر دەكەم كە دەبینم لە هەولێری پایتەخت شەقامێك بە ناوی ماموستا مەلامحەمەدەمین گوێزڵینگی دەكرێ.
هیوا گوتیشی: “باوكم پێشمەرگە و فەرماندە بووە لە شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان و راپەڕین و بەشداری چەندین داستانی بەناوبانگی كردووە دژ بە دژمنانی گەلی كورد و هەڵگری مەدالیای پیرۆزی بارزانی نەمرە.
سەبارەت بە ناونانی شەقامێكی سەرەكی بە ناوی ئەم پێشمەرگەیەی شۆڕشی ئەیلوول، “هیوا” دەشڵێت: “ئەم كارە دەبێتە هاندەرێك بو نەوەی داهاتوو كە بزانیت ئەمرۆ چۆن هاتۆتە بەرهەم و ئەم كارەش وەفایەكی بچووكە بەرامبەر شەست ساڵەی خەبات و تێكۆشانی مامۆستا لە پێناو خاك و ئازادی كوردستان. بۆیە دەمەوێت سوپاسی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و بەرێز كاك ئومێدخوشناو پارێزگاری ھەولێر و بەریز مەسعود كاكەرەش و ئەنجوومەنی پارێزگاری ھەولێر بكەم كە بە ھەموو توانایەك هاوكار بوون بو سەرخەستنی پرۆژەكە
جێی باسە مامۆستامەلا محەمەدئەمین گوێزڵینگەیی، ساڵی ١٩٣٩ لەدایك بووە لە ساڵی ٢٠٢٠ كۆچی دوایی كردووە؛ زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی كردووە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە؛ بەرپرسی ھێزەكانی پێشمەرگە بووە لە سنووری لێژنەی ناوچەی باڵەك (١٩٦١- ١٩٧٢) بەشدار بووە لە چەندین شەڕی دژمنبەزێندا و دوو جاریش بە سەختی بریندار کەوتووە.

ھەواڵی زیاتر