پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌ 

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌.

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاندووه‌، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.

پێش چه‌ند رۆژێك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی ڕه‌وش و دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستانیان به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرد.