چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

تاوه‌ری په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی دهۆك ته‌قێندرایه‌وه‌

تاوه‌ری په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی دهۆك، كه‌ كه‌ناڵێكی لۆكاڵییه‌، له‌سه‌ر چیای بێخێر له‌ زاخۆ ته‌قێندرایه‌وه‌.

تا ئێستا نازانرێت ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی تی ئێن تی یان تۆپباران یانیش له‌ڕێگه‌ی درۆنه‌وه‌ بۆردومانكراوه‌.

هێشتا لایه‌نی به‌رپرس له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و تاوه‌ره‌ ئاشكرا نه‌بووه‌، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه‌، جگه‌ له‌ زیانی ماددی، كه‌ به‌ر تاوه‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ كه‌وتووه‌، هیچ زیانێكی گیانی به‌دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ نه‌بووه‌، چونكه‌ ته‌نها تاوه‌ره‌كه‌ی لێیه‌ و هیچ كه‌سێك له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و تاوه‌ره‌ نییه‌.