لەكەركوك 568 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە 

فەرمانگەی تەندروستی كەركوك رایگەیاند: لە ماوەی24 كاتژمێر ڕابردوو 568 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانی شاری كەركوك-یان كردووە.
هەروەها فەرمانگەی تەندروستی كەركوك ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە ڕێژەكە لە زیادبوونە.
لەلایەكی دیكەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك بڵاویكردەوە كە بەهۆی خۆڵبارینەوە 265 هاووڵاتی سەردانی بەشی فریاكەوتنیان كردووە.
هەر ئەمڕۆش بە هۆی خۆڵبارینەوە گەشتەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی راگیران.

ھەواڵی زیاتر