دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سبەی لە پارێزگای هەڵەبجە پشووە

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌وه‌ سبه‌ی سێشه‌می له‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنووری پارێزگاكه‌یان كرده‌ پشووی فه‌رمی.

پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی بەگشتی و پارێزگای هەڵەبجەی گرتووەتەوە، لەبەر ڕەوشی بریندارانی چەکی کیمیاوی و بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەران، لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندرووستی هەرێم و ناوەند و زانیارییە کەشناسییەکان کە سبەینێش خۆڵبارین بەردەوامە، بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە سبەینێ لە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە.

جێی باسه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی گرتۆته‌وه‌، كه‌شناسیش پێشبینی كردووه‌ شه‌پۆڵه‌كه‌ تا سبه‌ی سێشه‌میش به‌رده‌وامی هه‌بێت.