ئەمڕۆ دووشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ڤاهاگن خاچاتوریان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان کرا، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.