یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی شانشینی بەحرەین کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لە گەڵ شاندی شانشینی بەحرەبن بە سەرۆکایەتی شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.