شۆڕش غەفووری – هەولێر
عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگە باسی ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان و ئەو ڕێکار و هەنگاوانە کرد کە گرتوویانەتە پێش بە مەبەستی باشترکردنی دۆخی ژینگە و ڕێگرتن لە پێشێلکارییە ژینگەییەکان. هەروەها باسی ئەو هەنگاوانەی کرد کە حکوومەتی هەرێم بەرامبەر پاراستنی ژینگە گرتوویەتییە بەر.
ـ ژینگەی کوردستان چەندە بۆ حکوومەتی هەرێم گرنگە؟
عهبدولڕەحمان سدیق: دەستەی ژینگه، ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌ی پێك هێناوه كه له نوێنه‌رایه‌تی ١٤ وه‌زاره‌تی جێبه‌جێكار پێك دێت له‌به‌ر گه‌وره‌یی و فراوانی كاری ژینگه. هەروەها بەرامبەر مەترسییەکانی وشکەساڵی، حکومەتی هەرێم لیژنه‌ی بهڕەنگاربوونهوهی وشكه‌ساڵی له هه‌رێمی كوردستان پێک هێناوە و له ساڵی پاره‌وه ژینگه و كشتوكاڵ و پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان تیایدا ئه‌ندامن. وەزارەتەکانیش بە پێی بەشی خۆیان هاوکارن لە خزمەتکردن و پاراستنی ژینگە. ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بادا كاتێك میوانداریمان كرد له ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكات له بواری ژینگه خۆشبه‌ختانه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا ٣٥٠٠ مێگاوات كاره‌بای له سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی خاوێن له تیشكی ڕۆژ ئاماده كردووه، به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ هه‌ر چوارده وه‌زاره‌ته كه ڕێنماییه‌كانی خۆمان به‌وان ده‌ڵێین ئه‌وانیش چالاکییه‌كانی خۆیان به ئێمه ده‌ڵێنه‌وه.
هەروەها له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كاندا غازێك ده‌رده‌چێت كه پێی ده‌وترێت غازی هاوه‌ڵ، چه‌ندین ساڵه ئه‌م غازه به بێ سوود به‌فیڕۆ ده‌چێت و سوودی لێ وه‌رناگیرێت، ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و هه‌واڵه خۆشانه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت به ئێمه‌ی ڕاگه‌یاند كه به دوو جۆر سوود له‌و غازه وه‌رده‌گیرێت له چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان، یه‌كه‌میان بۆ وزه‌ی كاره‌با و دووه‌میان ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه دووباره كۆگا ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان كراوه.
ـ ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان لە چ ئاست و دۆخێکدایە؟
عهبدولڕەحمان سدیق: به پێی پێوه‌ری ڕێكخراوەکانی G.I.Zی ئه‌ڵمانی و F.M.Iی فنله‌ندی كه پێكه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان دا، دەرکەوتووە ئێمه له ناوهنداین لە ڕووی پاراستنی ژینگەییەوە، واتە نه‌چووینه‌ته بوارێكی مه‌ترسیدار له ڕووی پیسبوونی هه‌وا، به‌ڵام له حاڵه‌تێكی زۆر باشیش نین. به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پاوان و دارستان له‌سه‌ر ئه‌وانه ئه‌و ڕووپێوییه‌ی ئه‌وان كردوویانه ڕێژەی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان ١٢.٤% بووه، كه‌واتە ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌مان ده‌وێت، نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه ئێمه دراوسێی باشمان نییه، دراوسێكانمان له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه ده‌یكه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و تۆپبارانكردنه‌كان ته‌نها له ماوه‌ی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆنم دارستانمان لێ سووتێنرا.
ـ ئەی باشە چی قەرەبووی ئەم ژینگە سووتاو و لەنێوچووە دەکاتەوە؟
عەبدولڕەحمان سدیق: له ده‌سته‌ی ژینگه له هه‌وڵی ئه‌وه داین هه‌موو پڕۆژەیهك كه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت ده‌بێت له ٢٥%ی سه‌وزایی بێت، ئه‌وانه‌ی پێشتریش كه به‌و شێوه‌یه نه‌بوونه ئێمه پڕۆسهیهكمان هه‌یه پێیی ده‌وترێت له بری سه‌وزكردن واتا جارێكی دیكه پێی ده‌گه‌ینه‌وه هه‌ر له‌و پڕۆژە له ساڵی ٢٠٢١ شه‌شسه‌د هه‌زار مه‌تر دووجامان به كه‌رتی تایبه‌ت سه‌وز كردووه، له بواری شاره‌وانیدا كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌یه، پارك و ئه‌ندازه و باخچه‌كانی ناو شار ڕووبه‌ری سه‌وزاییان بۆ نزیكه‌ی ١٩%ڕۆیشتووه كه ئه‌وه‌ش ڕێژەیهكی باشه.
ـ چی هۆکاری پیسبوونی زەوییە لە کوردستان؟
عهبدولڕەحمان سدیق: ئه‌وه‌ی كه خاكی پیس كردبێت لە هەرێمی کوردستان، زیاتر مینه، كه له سه‌رده‌مانێكی زووه‌وه ده‌یان ساڵه مین له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چێندراوه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه له كشتوكاڵدا په‌ینی كیمیایی بۆ به كار دێت كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین په‌ینی سروشتی به‌كار بێت. ده‌رباره‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی و ئاوی ژێرزه‌وی بێ گومان گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی باران. ئێمه و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامداین و هه‌ردوولاشمان ئه‌ندامین له بۆردی باڵای بهڕەنگاربوونهوهی وشكه‌ساڵی. ئێمه هه‌میشه وا ده‌ڕوانینه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كه له خه‌می زیادكردنی بڕی ئاون، ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ی ژینگه له خه‌می باشتركردنی كوالێتی ئاوین، هه‌ردووكمان به یه‌كه‌وه كاره‌كه ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاو هه‌میشه فه‌راهه‌م بێت بۆ هاووڵاتیان به‌ڵام به كوالێتییه‌كی باش.
ـ ئێوە هۆکار بوون بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان کەسانی دەرچووی ژینگە دابمەزرێنن؟!
عهبدولڕەحمان سدیق: سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ڕێکەوتی ٢/٢/٢٠٢٢ ڕەزامهندی بۆ ئێمه نیشان دا كه هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی ژینگه بدۆزینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ڕەزامهندیی ده‌سته‌ی ژینگه وه‌رده‌گرن. ئێمه ده‌رچوویه‌كی زۆری به‌شی ژینگه‌مان هه‌یه به حوكمی ئه‌وه‌ی له چوار زانكۆی هه‌رێمی كوردستان به‌شی ژینگه هه‌یه، بیرمان له‌وه كرده‌وه چۆن هه‌لی كاریان بۆ بدۆزینه‌وه، ئه‌وه‌بوو دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دوور و درێژ بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پڕۆژانه‌ی دواجار ده‌سته‌ی ژینگه ڕەزامهندییان له‌سه‌ر ده‌دات سه‌رمایه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه، بۆ ئه‌و هیچی تێناچێت ئه‌گه‌ر چاودێرێكی له‌سه‌ر دابنێت، ئه‌مه سێ سوودی هه‌یه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شی ژینگه ده‌دۆزینه‌وه. دووه‌م سوودی ئه‌وه‌یه كه له بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵه بكات و سزا بدرێت ئه‌وه چاودێره‌كه یارمه‌تی ده‌دات له ڕێنماییه‌كانی ئێمه كه ئه‌وه‌ش له بهرژهەوهندی خاوه‌نی پڕۆژەكهیه، حاڵه‌تی سێیه‌میش ئه‌وه‌یه وێڕای چاودێره فه‌رمییه‌كه‌ی خۆمان، چاودێرێكی دیكه‌ش داده‌نێین كه ده‌بێته هاوكارێك له نێوان ئێمه و خاوه‌نی پڕۆژەكه. ده‌رچووی ژینگه دێت له فه‌رمانگه‌ی ژینگه له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان فۆڕمه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات و چاوه‌ڕێ ده‌كات. ئه‌و پڕۆژەیهی كه ئێمه ڕەزامهندی له‌سه‌ر ده‌ده‌ین دهخرێتهبهردهم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارن و له‌سه‌ر پڕۆژەكان داده‌مه‌زرێن، له ڕێنمایی ١/٢٠٢٠ كه له وه‌قایعی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌مان باس كردووه كه ئه‌و كه‌سانه هه‌موو مافێكیان هه‌یه به خانهنشینبوونیشهوه و خاوه‌نی پڕۆژەكه ناتوانێت ئه‌و كه‌سانه ده‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاودێره‌كه كاره‌كانی خۆی به‌باشی ئه‌نجام نه‌دا ئه‌وه ئێمه‌ین دوای ئاگاداركردنه‌وه ده‌توانین ئه‌و كه‌سه لابده‌ین و یه‌كێكی دیكه له شوێنی دابمه‌زرێنین.
ـ چیتان کردووە له بواری هۆشیارکردنەوەی خەڵک بەرامبەر پاراستنی ژینگە؟
عهبدولڕەحمان سدیق: له ڕووی هۆشیارییه‌وه گرنگییه‌كی ته‌واومان داوه به قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن، فه‌رمانگه‌كانی ئێمه زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانیان به‌سه‌ر كردووەته‌وه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، ئه‌مه پێی ده‌ڵێن هۆشیاری په‌روه‌رده‌یی و له ڕووی هۆشیاری جه‌ماوه‌ری، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی ٥ی حوزه‌یرانی كردووه به ڕۆژی جیهانیی بۆ ژینگه، خۆی داوای لێكردووین كه وڵاته‌كان و هه‌رێمه‌كانیش ڕۆژیان هه‌بێت، بۆیه له هه‌رێمی كوردستانیش ڕۆژی ١٦ی نیسان ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستانه، ئه‌وه‌ی دامانهێنا به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌ریه‌كه و ڕۆژێكی تایبه‌تی دیاریی كرد: رۆژی ٢٢/٩ ڕۆژی ژینگه‌ی گه‌رمیانه، ٢٣/١٠ ڕۆژی ژینگه‌ی ڕاپه‌ڕینه، ٨/١١ ڕۆژی ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانییه، ٤ی نیسان ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌ولێره، ١/١١ ڕۆژی ژینگه‌ی دهۆكه، به دووری نازانین هه‌ر قه‌زایه‌ك ڕۆژێكی تایبه‌تی هه‌بێت و یه‌كه‌م قه‌زا چه‌مچه‌ماڵ بوو كه ١٥/١٠ دیاری كراوه، پێمان خۆشه له ئاسته‌كانی خواره‌وه‌ش ئه‌و ڕۆژە هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه ببێته باسی رۆژ.