ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ پیتەر ماورەر، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکیی و هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خاچی سوور کرا لە پێناو یارمەتیدانی ئاوارەکان، بەتایبەتی ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
