مهسرور بارزانی لە گەڵ وهزیری بازرگانی وپیشەسازی قهتهر کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە داڤۆس لە گەڵ شێخ محەمەد بن حەمەد ئال سانی وەزیری بازرگانی وپیشەسازی قهتهر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر کرا، بەتایبەتی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی قەتەر لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی سیستمی بانکی.