هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم كه‌ بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ داڤۆسم

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی له‌ به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له‌ داڤۆس راگه‌یاند.

مه‌سرور بارزانی له‌ پۆستێكدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دووپاتیكرده‌وه‌، “خۆشحاڵم‌ لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆسم بۆ گه‌یاندنی دەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لە سەر پرسە جیهانییەکان”.

دوێنێ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له‌ داڤۆس، گه‌یشته‌ وڵاتی سویسرا و به‌ گوێره‌ی كارنامه‌كه‌ی، سه‌رۆكی حكومه‌ت دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی جیهان ده‌بێت.