مه‌سرور بارزانی جیهانبینی بۆ پاراستنی ئاسایش و كوردستانێكی به‌هێزتر

لوقمان مستەفا – هه‌ولێر

له‌ دووتوێی 813 لاپه‌ڕه‌دا، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، كتێبێكی دانسقه و گرنگ و مێژوویییان به ناوی “مه‌سروور بارزانی جیهانبینیی بۆ پاراستنی ئاسایش و كوردستانێكی به‌هێزتر” چاپ و بڵاو كرده‌وه‌.

په‌رتووكی ”مه‌سرور بارزانی جیهانبینیی بۆ پاراستنی ئاسایش و كوردستانێكی به‌هێزتر”،سه‌رجه‌م ئه‌و دیمانه‌و وتاره‌ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی نێوان 1999 – 2019 ـی مه‌سروو بارزانی له‌خۆ ده‌گرێت.
ڕاسته زۆربه‌ی مژاره‌كانی دووتوێی ئه‌م كتێبه‌، تایبه‌تن به‌دۆخ و ڕووداوی تایبه‌ت و له‌بنه‌ڕه‌تدا زاره‌كین، به‌ڵام دواجار هه‌مووی له‌خزمه‌ت كاروانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی كورده‌ بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی پڕ له‌ئاسایش و ته‌ناهی و سه‌قامگیری بۆ هه‌مووان بێ جیاوازی.

له‌ پێشه‌كیدا، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌له‌مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان پشكی شێری به‌ر ده‌كه‌وێت كه‌له‌ژێر دروشمی خه‌بات بۆ ڕزگاری گه‌لی كورد له ساڵی 1946ـەوە ده‌ست پێده‌كات و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ به‌وه‌یش كراوه‌، ڕاسته‌ مژاره‌كانی دووتوێی ئه‌م په‌رتووكه تایبه‌تن به‌ دۆخ و ڕووداوی تایبه‌ت كه له بنه‌ڕه‌تدا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان وتاری زاره‌كین و هه‌رواش به‌بێ ده‌سكاری له‌م په‌رتووكه‌ دانراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دواجار هه‌مووی له‌ خزمه‌ت كاروانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورده كه‌ ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی گشت نیشتیمانپه‌روه‌رێكی سه‌ر ئه‌م خاكه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان بێ جیاوازی له ژیانێكی پڕ له‌ ئاسایش و ته‌ناهی و سه‌قامگیردا بكارن، هه‌م ئه‌ركی سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر نیشتمانه‌كه‌یان به‌جێ بگه‌یێنن، هه‌م به مافه سروشتیه‌كانی خۆیان شاد بن.
وه‌كو ده‌گوترێ “پێشكه‌وتن له سێبه‌ری ئاسایش سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و به‌ئامانج ده‌گات كە كوردستانێكی به‌هێزترە‌”. لێره‌وه‌ جێی خۆیه‌تی وه‌كو زه‌مینه‌خۆشكردن و وه‌به‌رهێنانی ده‌رفه‌ت و ڕووداوه‌كان بۆ پێشكه‌وتنی زیاتری دۆزی ڕه‌وای كورد، ده‌خوازێت كه‌مێك ئاوڕ له‌ ڕۆڵی سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی و گرینگی و چۆنیه‌تیی دابینكردنی ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان بده‌ینه‌وه‌ كه‌هه‌ن به‌سه‌ره‌تای به‌دیهێنانی هێڵه‌ گشتییه‌كانی پێشه‌ڤه‌چوون و فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی دی وێنای ده‌كه‌ن.
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه‌ ڕۆڵی “مه‌سرور بارزانی”ـی ئه‌ندازیاری دابینكردنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوو سه‌رچاوه‌ی هیواگه‌لێكن له‌لای هاووڵاتیانی كوردستان، له‌و باره‌ه‌وه‌ له وارێكدا له ئاهه‌نگی خولی چواره‌می ئه‌فسه‌رانی باڵای ئاسایش، فه‌رمووی: “هه‌قی ئێوه‌یه‌ شانازی به‌خۆتانه‌وه‌ بكه‌ن و ئێمه‌ش شانازی به‌ ئێوەوه‌ بكه‌ین كه‌ توانیوتانه‌ له ماوه‌ی ڕابردوودا به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڤاڵ و برایانی دیكه‌تاندا له‌ داموده‌زگاكانی دیكه‌ چ سه‌ر به‌ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بێت، چ خوشك و برایانی دیكه‌ له‌ پۆلیس و زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ شان‌به‌شان توانیوتانه‌ ئه‌و نیشتمانه‌ بپارێزن و هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و كێشه‌وگرفتانه‌ ببنه‌وه ك ه‌ناحه‌زان و دژمنان به‌رده‌وام بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.”