شه‌پۆلێكی خۆڵبارین رو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات 

به‌شی پێشبینی كه‌شناسی له‌ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن-ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لەئەنجامی کاریگەری دروستبوونى ناسەقامگیریەك لەسەر بەشێك لە ناوچەکانى باشوورى رۆژئاواى عێراق، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی تۆز و خۆل زۆربەی ناوچەکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە.هەروەها دەڵێت : ئاستی خۆڵ بارین لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ خێرای با زیاد دەكات لە كاتی زیاد بوونی خێرای با پێشبینی دەكرێت ئاستی خۆڵ بارین گۆڕانكاری بەسەر بێت لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر واتە هەندێ ناوچە تۆزوخۆڵی زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەیەكی تر , 
روونیشیكردۆتەوە كە لە سنووری پارێزگای دهۆك ئاستی خۆڵ بارینی كەمتر دەبێت بە بەراوورد بە ناوچەكانی تر رۆژی سێ شەممە كاریگەری خۆڵ بارین بە ئاستی كەمتر لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت رۆژی چوارشەممە كاریگەری ئەم خۆڵ بارینە لەسەر ناوچەكەمان كۆتایی دێت .