وەزارەتی کارەبا، لە مەراسیمێکدا، بەردی بناغەی ئەم چوار پرۆژەی کارەبا لە چۆمان دادەنێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌باى حكوومه‌تی هه‌رێمی دانانی به‌ردی بناغه ئه‌م چواڕ پڕۆژه‌یه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
– بونیادنانی هێڵی 132 کەی ڤیی سۆران2 – چۆمان بە درێژایی (45 کیلۆمەتر)
– بونیادنانی هێلی 33 کەی ڤیی چۆمان – حاجی ئۆمەران بە درێژایی (20 کیلۆمەتر)
– دابینکردنی وێستگەی مۆبایلی 132/33 کەی ڤیی چۆمان بە قەبارەی 45MVA
– دابینکردنی وێستگەی مۆبایلی 33/11 کەی ڤیی حاجی ئۆمەران بە قەبارەی 25MVA
ئەم چوار پرۆژەیە بە بەهای نزیکەی 13 ملیار دینار دینار لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە لە ماوەی 300 رۆژدا جێبەجێ دەکرێن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، وەزیری کارەبا و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشداریی مەراسیمەکە دەبن.