ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی شاری سلێمانی دەكات

ئه‌مڕۆ یەكشەممە 22-5-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی شاری سلێمانی  ده‌كات و لە مەراسیمی دەرچووانی كۆلیژی سەربازی قەڵاچوڵان ئامادە دەبێت.
لەوبارەیەوە دڵشاد شەهاب، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی:  ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سلێمانی ،بەشداریكردنە لە مەراسیمی دەرچووانی  خولی 16ی كۆلیژی سەربازی قەڵاچۆڵان.
هەروەها دڵشاد شەهاب گوتیشی: هەر لەسەردانەكەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە

ھەواڵی زیاتر