بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان
بەڕێزان خانەوادەی كاكە زیادی کۆیە
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (وشیار كاكە زیاد حەمە ئاغای غەفوری)مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو كاك وشیار كاكە زیاد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
مسعود بارزانی
٢١ـی ئایاری ۲۰۲۲