هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

شاعیری ناوداری عێراق (موزه‌فه‌ر نه‌واب) کۆچی دواییکرد 

موزه‌فه‌ر نه‌واب شاعیری ناوداری عێراق  ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵی کۆچی دواییکرد.

نەواب به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ یه‌كێک له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئیمارات كۆچی دواییكرد.

موزه‌فه‌ر نەواب له‌ ساڵی 1934 لە بەغدا لەدایكبووە به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی ناچار كرابوو عێراق جێبهڵێت، دوای 40 ساڵ دابڕان له‌ وڵات له‌ ساڵی 2011 گه‌ڕایه‌وه‌ عێراق، خاوه‌ن چه‌ندین دیوانی شیعرییه‌، شاعرێكی به‌ناوبانگی عێراق بوو.

موزەفەر نەواب کە بە شاعیرى شۆڕش ناسرابوو، لە ساڵى 1981 لە یۆنان هەوڵی تیرۆركردنی درا، بەڵام ڕزگاری بوو.