پەیامی سەرەخۆشی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی موزەفەر نەواب
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بۆ کۆچی دوایی شاعیرێکی ناوداری عێراق پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستە کردن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراقی موزەفەر نەوابم پێگەیشت.”
ئەوەشی خستەڕوو کە “ئەو شاعیرە ژیان و شیعرەکانی بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و ستەملێکراوان تەرخان کردبوو.”
ئاماژەی بەوەش داوە کە بە کۆچی دوایی موزەفەر نەواب، دەنگێکی ڕەسەنی نیشتمانپەروەری و مرۆڤایەتیمان لەدەست دا.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها نووسیویەتی “پرسە و سەرەخۆشی قوڵم ئاراستەی خانەوادە، دۆستان، نووسەران و ڕۆشنبیرانی عێراق دەکەم، لە خودای گەورە داواکارین بیخاتە بەر ڕەحمەت و بەخششی خۆی، ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.”
موزهفهر نهواب شاعیری ناوداری عێراق بههۆی نهخۆشی له یهكێک له نهخۆشخانهكانی وڵاتی ئیمارات ئهمڕۆ ههینی له تهمهنی 88 ساڵی کۆچی دواییکرد.