هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سه‌رۆك بارزانی: چاوی هەموو پێشمەرگەکان ماچ دەکەم

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ یادی شه‌ست ساڵه‌ی په‌یوه‌ستبوونی به‌ ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌ رێی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی ئاراسته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، چاوی هەموو پێشمەرگەکان ماچ دەکەم.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی سڵاوی بۆ گیانی شه‌هیدانی كوردستان ناردووه‌ و نووسیویه‌تی: “سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان”.

ئه‌مڕۆ (20ی ئایار/ مایۆی 2022)، 60 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رۆك بارزانیدا تێده‌په‌ڕێت.

سه‌رۆك بارزانی له‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵییدا و رۆژی (20ی ئایار/ مایۆی 1962)دا بۆ یه‌كه‌مجار چووه‌ته‌ ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ و چه‌كی شۆڕشی له‌ شان كردووه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ باره‌گای بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا هاتووه‌: شەست ساڵ بەر لە ئێستا لە 20ی ئایاری 1962 سەرۆك مەسعود بارزانی چەكی شەرەفی پێشمەرگایەتی كردە شان. شەست ساڵ خەباتی نەپساوەی پێشمەرگایەتیی سەرۆك، بۆ هەموومان چرای رێگەی خەبات و كۆڵنەدانە.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: شەست ساڵەی پێشمەرگایەتیت پیرۆز، سەرۆك. بە خەبات و تێكۆشانی بێوچانت، فێرت كردین بڵێین: “نا بۆ بندەستی”.