رووداوێکی هاتووچۆ مردن و برینداربوونی لێکەوتەوە

کەمێک پێش ئێستا لە ڕێگەی سماقوڵی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل پێکدادان ڕوویدا، بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی ژمارەیەک کەس.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند: لە ڕێگەی سماقوڵی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە  جۆری (توێتا لاندکرۆزەر و کامری) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بەهۆی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست دا و 5 کەس برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشی کردەوە کە یەکێک لە بریندارەکان د. ڕەهێل فەرەیدوون بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بووە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و ئاشکرای کرد کە خانەوادەی بریکاری وەزیر برینداربوون نەک خودی خۆی.

هاوکات د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە نەخۆشخانە سەردانی د. ڕەهێڵ فەرەیدوونی کردووە و لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی خانەوادەکەیانی پرسیەوە، هەروەها ئامادەیی تەواوی هاوکاری و هەر پێویستییەکی چارەسەری دەربڕی، هیوای چاکبوونەوەی خێرا و سەلامەتی و ئارامی بۆ خواستن.

ھەواڵی زیاتر