ئاکرێ.. ڕووداوێکی هاتووچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە

 

لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئازاد تەها، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: “کاتژمێر 2:30 ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی5ی2022، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای گشتیی قەندیل، لەنزیک گوندی بیێ، سەر بە شارەدێی بجیل لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ، کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون”.

ڕایشیگەیاند، بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکانیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ.

ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە، کە هەر ئەمڕۆ لەنێو سەنتەری شارۆچکەی ئاکرێ، ئۆتومبێلێکی دیکە وەرگەڕا، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

ھەواڵی زیاتر