سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای كرد، لەسەر ڕێگەی نێوان مووسڵ و هەولێر بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا.
ئەمڕۆ، پێنجشەممە پۆلیسی نەینەوا ڕاگەیاند: ”بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێك و بارهەڵگرێكەوە لە نزیك دووڕێیانی شارۆچكەی بەرتڵە لەسەر ڕێگەی مووسڵ-هەولێر، سێ كەس كە لە بیستەكانی تەمەنیاندا بوون، گیانیان لەدەست دا و تەرمەكانیان گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.