چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پێشبینیەكانی 48 كاتژمێری داھاتووی كەشوھەوا ‌ بزانه‌  

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و رایده‌گه‌ێنێت، له‌م ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌ڕۆژانی پێشووتر به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ و ئاسمانیش له‌نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
كه‌شناسی  ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، سبه‌ی هه‌ینی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە .
راشگه‌یاندراوه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆكیش هاوشێوه‌ی پارێزگای هه‌ولێر  ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
پێنجشه‌ممه‌ 19 – 5 – 2022:
هه‌ولێر 34 پله‌ ، دهۆك 35 پله‌ ، سلێمانی 31 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 33 پله‌، كه‌ركوك 37 پله‌.
هه‌ینی 20 – 5 – 2022:
هه‌ولێر  35 پله‌ ، دهۆك 34 پله‌ ، سلێمانی 33 پله‌، هه‌ڵه‌بجه‌ 34 پله‌ ، كه‌ركوك 38 پله‌.