حكوومه‌تی هه‌رێم بە گوژمەی 734 هەزار دۆلار ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ قیڕتاو ده‌كات 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بە گوژمەی 734 هەزار دۆلار ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ قیڕتاو كرا.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه‌، لە چوارچێوەی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی 734 هەزار دۆلار، پرۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە دەستیپێكرد و لە نزیكترین كاتدا تەواو دەبێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لەسەر بودجەی شارەوانی بە گوژمەی 734 هەزار دۆلار و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، پرۆژەی ڕێگاسازی و قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێت كە ژمارەیەكی زۆری دانیشتووانی گوندەكە و سنوورەكە لێی سوودمەند دەبن.

ھەواڵی زیاتر