مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەم پێشوازی لە دیلان یەشیلگۆز – زێخریەس وەزیری دادی هۆڵەندا کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرا بەتایبەتی هەماهەنگیی لەنێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەردوولا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییانی دەستی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا.