پۆلیسی هه‌ولێر ٢ کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکران

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردوەتەوە،” بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر (6:10) ی بەیانی، لەسەر شەقامی (120مەتری) دو تۆمەتباریان بەناوەکانی (د. م. خ) و (ھ. ح. م) بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبایی شەقامەکە دەستگیر کرد”.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی – تاکسی) و کۆسەرە و مشار و تاقم سپانە و چەقۆدا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی (توڕەق) کران.

ھەواڵی زیاتر