سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بەپێى ڕووپێوییەکى دوو ڕێکخراوى بیانى، ڕێژەى سەوزایى لە هەرێمى کوردستان گەیشتووەتە ١٢.٤%، کە هێشتا پێویستى بە زیادکردن هەیە.
عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەمیانى گفتوگۆیەکى لەگەڵ فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی پێوه‌ری هه‌ردوو ڕێکخراوی (GIZ)ی ئه‌ڵمانی و (FMI) فینله‌ندی، که پێکه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامیان دا، ڕێژەی سه‌وزایی له هه‌رێمی کوردستان ١٢.٤%ە، که ئێمه دەمانەوێ ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ڕێژەکە بەرز بکەینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵى جدییمان خستووەتە گەڕ.
گوتیشی: بۆ ئەو مەبەستە، ده‌سته‌ی ژینگه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایە، هەر پڕۆژەیهک که مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت له ٢٥%ی سه‌وزایی بێت، ئه‌وانه‌ی پێشتریش که به‌و شێوه‌یه نه‌بوون، ئێمه پڕۆسه‌یه‌کمان هه‌یه پێی ده‌گوترێت (له‌بری سه‌وزکردن)، واتا جارێکی دیکه پێی ده‌گه‌ینه‌وه، هه‌ر له‌و پڕۆژە له ساڵی ٢٠٢١ شه‌ش سه‌د هه‌زار مه‌تر دووجامان به که‌رتی تایبه‌ت له بواری شاره‌وانیدا سه‌وز کردووه و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هه‌یه، پارک و ئه‌ندازه و باخچه‌کانی ناو شار ڕووبه‌ری سه‌وزاییان بۆ نزیکه‌ی ١٩% ڕۆیشتووه، که ئه‌وه‌ش ڕێژەیه‌کی باشه.
عەبدولڕەحمان سدیق، باسى لەوەش کردووە کە: لە ڕووى پیسبوونى هەواوە، هەرێمى کوردستان نەگەیشتووەتە ئاستى مەترسیدار و هەوڵیش بۆ کەمکردنەوەى هۆکارەکانى پیسبوونى هەوا دەستى پێکردووە، هەر بۆ نموونە، لە ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا سێ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کاره‌بای له سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی خاوێن له تیشکی خۆر ئاماده کردووه، هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وت له کێڵگه‌کاندا غازێک ده‌رده‌چێت، که پێی ده‌گوترێت غازی هاوه‌ڵ، چه‌ندین ساڵه ئه‌م غازه به بێ سوود به‌فیڕۆ ده‌چێت و سوودی لێ وه‌رناگیرێت، خۆشبەختانە سه‌رۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە ئێمه‌ی ڕاگه‌یاند، که به دوو جۆر سوود له‌و غازه وه‌رده‌گیرێت له چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان. یه‌که‌میان بۆ وزه‌ی کاره‌با و دووه‌میان ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه دووباره کۆگا ده‌کرێته‌وه، که ئه‌مه ته‌نیا له هه‌رێمی کوردستان کراوه.
سەرۆکى دەستەى پاراستن و ژینگە ئاشکراشى کردووە، کە بەنیازى بەستنى کۆنفڕانسێکى ژینگەیین کە لەسەر پێشنیارى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە باش زانراوە له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت و ته‌واوی کونسوڵ و باڵوێزی وڵاتان له عێراق و ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق ده‌توانن پڕۆژەی ژینگه‌ییان هه‌بێت، بۆ ئەو مەبەستە ڕێبه‌رێکمان به ناوی ڕێبه‌ری سه‌وز بە سێ زمان ئاماده و چاپ کردووە و ئەم مانگە یان مانگى داهاتوو کۆنفرانسەکە بە ئاماده‌بوونی ٥٠٠ که‌س ئه‌نجام دەدرێت، تێیدا پێشنیار و ڕاى وەزارەت و لایەنى پەیوەندیدارى تایبەت بە ژینگە تاوتوێ دەکرێت