پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ پرسه‌ى سه‌رۆكى ئيماراتدا کرد

دوێنێ، شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى و ژماره‌يه‌ك له‌ ڕاوێژكاران و به‌رپرسان، بۆ به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خه‌ليفه‌ بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى كۆچكردووى ئيمارات، سه‌ردانى كونسولخانه‌ى گشتيى ئيماراتيان له‌ هه‌ولێر كرد.

شانده‌كه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان به‌ خانه‌واده‌ و سه‌ركردايه‌تى و گه‌ل و حكوومه‌تى ئيمارات گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزييان له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، پاشان له‌ تۆماری پرسه‌دا، پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان تۆمار کرا.
لاى خۆيانه‌وه‌ كونسولى گشتى و به‌رپرسان له‌ كونسولخانه‌‌، سوپاس و پێزانينان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هاوخه‌مى و به‌شدارييان له‌ پرسه‌كه‌دا و به‌شداریی فراوانی فه‌رمی و میللی هه‌رێمی کوردستانیان له‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو سه‌رۆکی کۆچکردووی ئیماراتدا به‌رز نرخاند.